ھەرکەس دەیەوێ عیززەت و ھەم عیسمەتی ئیمان
لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
2 خولەک
964 بینین
هەرکەس دەیەوێ عیززەت و هەم عیسمەتی ئیمان
یا تالیبە بۆ پەیڕەوی سەر جوملەیی قورئان
یا مەقسەدی حیفزی دڵە ئیمڕۆ کە لە شەیتان
یا شەوقی دڵی غالیبە بۆ حۆری و غیلمان
با بگری بە دەست دامەنی پاکی شەهی عوسمان
خۆش تەبع و دەلیلێکە لە مەیدانی نەجاتا
چەند موشفیقە ئەو زاتە لە هەنگامی حەیاتا
سەردەفتەری ئەو سەبتە لە دیوانی سەباتا
لات حازرە بۆ حیفزی لە جەولانی مەماتا
تۆش بگرە بە دەست دامەنی پاکی شەهی عوسمان
زاتێکە کە سەرحەڵقەیی پیرانی زەمانە
دوڕڕێکە لەسەر گەنجی شەهنشاهی جیهانە
مەئزوونە لەلای زاتێ کە سوڵتانی جیهانە
یەعنی لە تەرەف شاهی عەلا غەوسی زەمانە
زوو بگرە بە دەست دامەنی پاکی شەهی عوسمان
شۆخێکە کە هانوناوی شەهنشاهی سیراجدین
نووریکە لە ئاساری فیووزاتی بەهادین
غونچێکە لە گوڵزاری کەراماتی زیادین
سەروێکە لەژێر تەربییەتی شاهی عەلادین
بێ بگرە بە دەست دامەنی پاکی شەهی عوسمان
عاسیناسناوی ئەدەبی م و پەراگەندە و مەحزوون و غەریبم
بێ عیززەت و بێ بەهرە و بێ فەیز و نەسیبم
لەم زوڵمەتی دووری کە بەبێ نوور و شەکیبم
ڕەحمێ بکە ئەی ڕۆشنی دیوانی حەسیبم
دڵ بگری بە دەست دامەنی پاکی شەهی عوسمان