وەک خوێنە سرشکم لە غەم و میێحنەت و ھیجران

لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
 2 خولەک  942 بینین
وەک خوێنە سرشکم لە غەم و میێحنەت و هیجران
بۆ شەمعی جەمالت وەکوو پەروانە لە سووتان
پەروام نییە باوەڕ بکە ئەم جارە بە قوربان
لوتفێ بکە بەم حاڵەتە ئەی حەزرەتی سولتان
سندووقی سەری خۆشت هەم خالید و عوسمان
سەرگەشتە لە دوینا وەکوو سەرخۆش و نەخۆشم
بێگانە لە عەقڵ و شەرەف و شادی و هۆشم
خوێناوی جگەرمە بە دڵی خەستە دەنۆشم
هەرچەندە هەتیو نیم وەلێ سینە بە جۆشم
قورئانە دەفەرموێ مەکە قەت قەهری یەتیمان
مەعلووم بووە قوربان لە خەواس و لە عەواما
کەمتر نییە لەم دەرگەیە هەرگیز لە غولاما
شادی بکە ئەم بەندەیە جارێ لە پەیاما
دڵ سابیتە لەم قاپییە قوربان لە دەواما
ساتۆش بکە ڕەحمێ بە دڵ و دیدەیی گریان
لەم قاپییە دەست کەوتووە وا جەوهەری تەسکین
مومکین نییە بڕوا لە دەرت عاجز و غەمگین
فەزل و شەرەف و عەقڵی ئەتۆ نایەتە تەخمین
لوتفی حەقە لەم ڕەمزە کە تۆی کردووە تەحسین
سەرداری هەموو مورشید و هەم غەوسی مریدان
گەر تالیبی ڕێگای حەق و دەرکی سەوابی
یا نائیلی ئەلتافی حەق و ڕەحمی خودا بی
یا ئەهلی نەجاتی غەم و هەم ڕۆژی جەزا بی
مەحسووبی دەری حەزرەتی سولتانی عەلابی
مەحفووزی لە نەفس و شەڕ و هەم ئافەتی شەیتان
هەرکەس دەیەوێ جەننەت و هەم خولدی موعەتتەر
دەست ناکەوێ بیللاهی بە بێ شەرعی موتەههەر
کردوویەتە خادیم لە ئەزەل سەبقی موقەددەر
باوڕبکە ئەم شاهە کە قوتبێکە مونەوەر
پشتێنی بە دەست بگرە و دامانی بە دندان
ئەم پیرە کە دەستگیرە بە ڕەفتاری شەریعەت
لێی دەست دەکەوێ نیعمەت و ئەسراری تەریقەت
ئەو جێگەیی پڕ نوورە بە ئەنواری حەقیقەت
سەرفی بکە لەم وەسفە تۆ ئەفکاری عەمیقەت
مەشهوورە کە عاسیناسناوی ئەدەبی بووە شاگردی ئەدیبان