کابرایەک هەبوو لە چوارتا شێخ محەمەدی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  419 بینین

کابرایەک هەبوو لە چوارتا «شێخ محەمەدی گۆمەڵی» ناو بوو. «دەرۆزە»ی ئەکرد و داوای لە هەموو کەسێک ئەکرد، هی وا هەبوو ڕۆژی پێشووتر پووڵی پێیدابوو. ئیمڕۆیش ئەچوو داوای ئەکردەوە، ئەویش ئەیوت، ئەی دوێنێ نەمدایتێ؟ ئەمیش ئەیوت: «دەک خوا بە زیادی نەکا، هینەکەی دوێنێم لە سەرحساب ئەکەی؟»