کابرایەکی هەورامی لە شوێنێک دانیشتبوو...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  650 بینین

کابرایەکی هەورامی لە شوێنێک دانیشتبوو، هەر وا قسە هاتە سەر ئەوە کە ئێستە چیت و قوماش چۆنە و چون نییە. ئەویش وتی: «ئێستا بابەتی خاس نەمەنەن، من باوکم -خواش بیامەرزۆ- کراسێکش جە متقاڵ کەردن حەف ساڵ جە بەرش کرد (بە دوو پەنجە دەستی برد یەخەکەی گرت وتی) ئانەش گجیەکەشەن».