کابرایەکی کورد چووبوو بۆ بەغدا. کە هاتەوە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  473 بینین

کابرایەکی کورد چووبوو بۆ بەغدا. کە هاتەوە خزم و دراوسێ هاتن بۆ لای. لە دوای بە خێر هاتنەوە و چاک و خۆشی لێیان پرشی: دەنگوباسی بەغدا چیە؟ کابرا برایەکی هەبوو، ناوی بارام بوو، پێیان ئەوت «بالک». ئینجا لە جوابی خزماندا وتی: «بە خوا عەشرەت دەنگو باسی بەغدا هیچ نیە، بەڵام شۆرەت هەر شۆرەتی بالکی برامە، بە بازاڕاو بە کۆڵانا هەر چی ئەڕوا هەر ئەڵێ، بالک، بالک».