حکومەتی عێراق تازە دامەزرابوو بڵاویان...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
909 بینین
حکومەتی عێراق تازە دامەزرابوو، بڵاویان کردەوە کە «ئیمام» بۆ سەرباز ڕائەگرن. چەند مەلایەک چوونە ئیمتیحانەوە. یەکێ لە پرسیارەکان ئەوە بوو کە «عێراق چەند لیوای هەیە؟» مەلایەک هێنای لە وەڵامەکەیا نووسی: «کاک ئەحمەدی شێخ، شێخ عومەری بیارە، شێخ عەبدولقادری گەیلانی، شێخ جونەیدی بەغدادی، هتد...» بەمجۆرە چواردە کەسی نووسی و وتی: ئەوەندە ئەولیای تێدایە! هەر لەو ئیمتیحانەدا یەکێکی تر لە پرسیارەکان ئەوە بوو کە «ڕەوشت و کردەوەی هارونە ڕەشید چۆن و چی بووە؟»