خاوەنی داستانی کوردی وای گێڕاوەتەوە و...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  1442 بینین

شەکراوی دەماخ

خاوەنی داستانی کوردی وای گێڕاوەتەوە و ئەڵێ:

جارێک کابرایەک لەو دەشتە سەیری کرد وا شتێکی هەر زۆر زۆر زل لەو دەشتە پێیەکی لە ڕۆژهەڵاتە و پێیەکی لە ڕۆژئاوا و سەری لە عاسمان توند بووە، دەهۆڵێکی لە ملایە، ئەوەندە زلە بە تەواوی بەری ڕۆژی گرتووە و دنیای کردووە بە تاریکستان. دوو مێرکوتی بە دەستەوەیە و دەستی بەرزەوە کردووە و سێ مڕەکی لێ وەستاوەتەوە. چۆن وەستانەوەیەک؟! وەکوو دەست لەسەر دەم و ئامادەی ئەوەیە کە لە دەهۆڵەکە بدا، کابرایەک لێی پرسی: برا تۆ چیت و ئیشت چییە؟

وتی: «وەڵڵا برا من مەلایکەم، لە سەرەتای دنیاوە بەم دەهۆڵەوە لێرە وەستاوم، بۆ ئەوەی کە ئەگەر مەلایەک شتێکی دا بە یەکێ، لە دەهۆڵەکە بدەم، تا مەلایکەی ئاسمان و گیانلەبەری سەرزەوی هەموو تێ بگەن!» ئەویش پێی وت: «توخوا برا تا ئێستا چەند هەزار ملوێن جار لێت داوە؟».

وتی: «وەڵڵا ئەگەر ئەمە لێدەم؛ یەک!»