تۆ بە دەست دونیاوە عاسی تا بە کەی ھەروا دەبی

لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
 2 خولەک  897 بینین
تۆ بە دەست دونیاوە عاسیناسناوی ئەدەبی تا بە کەی ھەروا دەبی
دیار بە دیاری ئەو کەلاکەی مەست و بێ پەروا دەبی
ژیانی تۆ بەحرە لە دنیا پڕ نەھەنگی دەرد و غەم
لاشەکەت پاپۆڕە ساحیل مەرگە لێی پەنھان دەبی
زوو لە دەریای زندەگانیت خۆت نقووم کە بۆ گەوھەر
چونکە گەر دەستت بەتاڵ بێ وەک کەفی دەریا دەبی
دیتنی زاھیر غوباری چاوی باتینتە وەرە
خۆڵ بکە ناو چاوی زاھیر زوو بە دڵ بینا دەبی
ئەھلی بڕوا بە بەڕاستی کردەوەت بێ غەشش و پاک
تۆ لە مەعنای (کات) و (ھەنجیر) تیپی موستەسنا دەبی
خۆت مەکە ئەربابی قەومی سەرسەری ھۆشت ھەبێ
پاشی مردن سەربڵند و کیشوەروباڵا دەبی
ڕوو کە ڕێبازی نەدامەت بۆ ڕەزامەندی خودا
مژدە بێتن لەو شەقامە تووشی عەفوی خوا دەبی
وەک برووسکە دێت و دەڕوا ئافتابی ژیانی تۆ
گەر بە پاکی تێی پەڕێنی دیارە مەردی خوا دەبی
ھەر پەشیمانی لە دوایە عومری زۆری بێ عەمەل
بێ زەخیرە و زادی تەقوا ڕووڕەش و ڕسوا دەبی
خۆت مەخە ژێر باری دنیا و عەبدی سامان وتەمەع
خۆت بپارێزە شەھیدی تیغی ئیستیغنا دەبی
ساحیبی ئەشکی نەدامەت ترسی سووتانت نەبێ
تۆ لەسەر پردی سیراتا تووشی چەند دەریا دەبی
گەر ھەناسەی سارد و ترسی خوای لەگەڵ بێ بێ شکە
ھەم لەناو کوورەی جەھەننەم موبتەلای سەرما دەبی
شەو لە خەو ھەستە بەڕاستی و ڕوو لە قاپی حەق بکە
کارەبات بۆ دێتە قەبر و خۆت چرای عوقبا دەبی
تۆ لە ئەم کاروانسەرایە تا سبەی میوانە بی
تەپڵی مردن لێ دەدەن بۆت بێ سەر و بێ پا دەبی
دوو سبەی تەشریف دەفەرمووی بۆ ئوتێلی عالەمی
خۆت دەزانی چەند بەرینە ھۆدەکەی تێی دا دەبی
گەر بە زاخاوی ڕیازەت باش دڵت مەسقەڵ بکەی
کاکی عاسیناسناوی ئەدەبی مەستی خەمری جەننەتولمەئوا دەبی
وەک سەگێکی ھارە نەفست دوژمنی ڕووح و دڵە
زوو پەتی کە ئەو گەڵاوە مەردی بێ ھەمتا دەبی
باش دەمت پاک کە لە غەیبەت ھەم لە بوختان و درۆ
مەستی بادەی حەقپەرستی و ڕەحمەتی مەولا دەبی
فورسەتە تا ماوی عاسیناسناوی ئەدەبی ڕوو لە غەفڵەت قەت مەکە
خۆشەویستی بارەگاھی حەزرەتی ئەللا دەبی