قەومی کوردی ڕوو لە خوا کەن پیر و گەنج و تازەلاو
لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
1 خولەک
907 بینین
قەومی کوردی ڕوو لە خوا کەن پیر و گەنج و تازەلاو
هاتە دی ئاواتی دڵتان پاشی نۆ ساڵی تەواو
پیاوی چا بن ڕوو لە دین کەن خوای لە خۆ ڕازی بکەن
دین و دونیاتان دەبێتن پایە دار وئ بەرز ناو
ببنە یەک پارچە دەخیلە تەرکی کەن ئەم تەفرەقە
گەر هەمووتان یەکدگیر بن هێزی دینیش بێتە ناو
کێ هەیە بۆت بێتە مەیدان خۆی لەبەر تۆ ڕاگرێ
دەست بە جێ ڕووحی نەکێشن نەیکەنە پۆڕی خوراو
گەر خوداتان پشتیوان بێ ڕوو لە ڕووی دوژمن بکەن
غیرەتی شێرانی کوردی عالەمیش دیتی بە چاو
بێنە بەرچاو حاڵی پێشووت چەند هەزار ساڵە ئەتۆ
هەر ئەسیری ئەجنەبی بووی ڕووت و قووت و بەش خوار