مەرحەبا ئەھلەن وە سەھلەن یا ئەخینەلعابدین
ئەم شیعرانە جەوابی دوو برای خۆشەویستە لە کەرکوکەوە نامەیان بۆ ناردبووم: تەھا و عابدین
لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
1 خولەک
948 بینین
مەرحەبا ئەهلەن وە سەهلەن یا ئەخینەلعابدین
نامەتان زوو گەییە دەستم ئەی برای دونیا و دین
وەک کە قاسید دایە دەستم نامەکەی ئێوە گوتی
تحفة الاحباب هذا ينتج حب المتينعەرەبی
قد فهمت محتواها حينما طالعتةعەرەبی
گەوهەرێکی ناو سەدەف بوو لەعل و مەرجانی سەمین
نور قلب الحزين ضوء مصباح السرورعەرەبی
وەک کە دیتم ناوی ئێوە وا بە ئیخلاس و یەقین
نامە را چون برگفتم حالت دلتنگیمفارسی
هەروەکوو وەحیی سەمابوو کەوتمە ڕەقس و پێکەنین
دڵ بە یادی ئێوە دائیم پڕ سروور و شادییە
بۆتە ویردی سەرزبانم زیکری تاها و عابیدین
وەختی گەیمە دەرکی غورفەت پێم بڵێ عاسیناسناوی ئەدەبی وەرە
هذة جنات عدن فادخلوها خالدينعەرەبی