قەومی کوردی گوێ لە من کەن زۆر بە فیکرێکی تەواو
لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
2 خولەک
1060 بینین
قەومی کوردی گوێ لە من کەن زۆر بە فیکرێکی تەواو
گەینە ئامانجی هیواتان پاشی سەد ساڵی تەواو
میوەیی سەبر و سەباتتان خوارد لە باغی کۆششا
ئافەرین سەربازی کوردی باز و شمقاڕ هاتنە ڕاو
پشت دەنە یەکتر دەخیلە فورسەتە ئەی لاوەکان
ببنە شێری چنگ بە خوێن و وەک پڵنگیش وەرنە ڕاو
وا لە تاریکی پەژارەی نەکبەتی شەڕ قەومی کورد
سەیری ساحەی نیشتمانتان حەمدولیللا بووە هەتاو
چەپڵە لێدەن کاکی کوردی هەربڵێن يحيا العربعەرەبی
ئەی عەرەب ئێوەش بفەرموون (هەر بژی کوردی) بەناو
یازدەمینی مانگی ئازار وا تەواو بوو تێبگە
کاتێ ئیمزای بەندەکانمان بینە بەرمەیدانی چاو
ڕوو کە ناو دەریای سەداقەت خۆت زەریف بسمیل بکە
نییەتی دڵ پاکی بێنە کاتی عوزرت بوو تەواو
گورگی فتنە ورگی بدڕن پێکەوە کورد و عەرەب
بیکەنە دەعوەت لەبۆ سەگ وەک بەرازی زگ دڕاو
پیاوی چا بن پیاوی بەدگۆ گووی لەدەم کەن هەردولا
گوێی و لووتی هەردوو ببڕن ڕووی کەنە زورگەزراو
حەمدوولیللا بەختی کوردی ڕووی لە بەرزایی کە کرد
نوختەیێکی جەوهەری هات ناوی دەرخستووە تەواو
ئەی چەقەڵ تۆ ڕاکە ناوچەم چنگ لە چنگی شێر مەدە
چونکە کەللەت زوو دەهارێ دەبییە عیبرەت بێ هەناو
دەست دە دووربین زۆر بە دیققەت سەیری جێگای کورد بکە
هەر پەنا بەردێک پڵنگێک تازە وا هاتۆتە ڕاو
ئەو وەکوو هەوری بەهاری دێتە نرکە ڕووبەڕووت
چت لە دەست دێ هەردوو چاوم بەو عەبا و سۆلی دڕاو
چاوەنۆڕی لوتفی ئێوە عاسیناسناوی ئەدەبی عەرزی تۆ دەکا
با خەلاس بێ بوغز و کینە باسی کوردیش بێتە ناو