مەرسییەی مەلا ئەمین شکاک
لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
1 خولەک
858 بینین
بیست و حەفتەم مانگی ڕۆژوو کەوتە گریە ئاسمان
بۆ مەلامین هاتە جونبوش چەرخەکانی دوودمان
ئەو نموونە و جەوهەرێک بوو بۆ هەموو کوردی شیمال
حەسرەتا تیغی ئەجەل هات لەحزەیەک نەیدا ئەمان
شێری ناو بێشەی دیانەت پەیڕەوی شەرعی شەریف
تابیعی ڕێگەی هیدایەت هەم ئەمینی نیشتمان
سەد ئەسەف دەرچوو لە دەستمان مەخزەنی حیلم و شەرەف
یەعنی خەتتاتی لەتیف و نیک خولق و عالی شان
یەک هەزارونۆسەدوحەفتاوچواری زایینی
کۆچی دوایی کرد لە دنیا ئیستیقالەی کرد لە ژیان
ئەو لەبیب و خوڵق خۆشە خوای لەگەڵ بێ تێپەڕی
داخەکەم بۆ ئەو نموونە چوو لە کیسی کوردەکان
سوئالم کرد لە فیکری خۆم لەبۆ تەئریخەکەی هیجرەت
بالغني الكريمعەرەبی باش بە ئەببجەد بوو بەیان
وا لە خوای داوایە عاسیناسناوی ئەدەبی لێی ببوورێ گشت گوناهـ
بیبەنە خولدی بەرین و پێی بڵێن جەننەت مەکان