مەرسییەی نافز جەلال وەزیری زەراعە

لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
 2 خولەک  1028 بینین
شێری ناو بێشەی شەجاعەت خۆشەویستی کوردەکان
ئەی گوڵی باغی شیمالی پیر عەقڵ و نەوجەوان
شێری جەوهەرداری قەزبێن پێشڕەوی مەیدانی جەنگ
چاونەترسی چەنگ بە خوێنمان ئەی پڵنگی چیایەکان
مەرکەزی عەهد و وەفامان دەرحەقی قەوم و وەتەن
بۆچی کۆچت کرد لەناومان نەونەمامی خانەدان
ئەم سرشت و ئیزدیحامە هیممەتی بەرزانییە
ئەی ئومێدی کوردی سۆران مەئمەنی بەرزانیان
ڕووکە مەجلیس سەیری چاویان پڕ لە فرمێسکە لەبۆت
هاورەفیقانت ببینە عاجز و دڵ پڕ لە ژان
بۆ دەروونی قەومی کۆیە تیری حەسرەت کەوتە کار
داخی جەرگی تاکوو مردن هەر بە ئێشە بێ وچان
خوات لەگەڵ بێ کاکە نافیز چاری قودرەت ناکرێ
ڕۆژی دیدارت بە قوربان کەوتە قیامەت بێ گومان
تۆ سەلامەت بووی کە دەرچووی خۆ لەناو داروسسەلام
چت بە سەرهات هەردوو چاوم وا لە دێی دارولئەمان
بوو بە دارولفتنە بۆ تۆ سەد ئەسەف وا حەسرەتا
نووکی شمشیری ئەجەل بوو یەک نەفەس نەیدای ئەمان
بولبولی خۆشخوانی ڕووحت چاوەکەم بۆ کوێ فڕی
تیری قودرەت جەرگی شەق کرد داخی جەرگم کاکە گیان
شەوقی دیوانی وەزارەت مەسدەری حیلم و شەرەف
میهرەبان و خۆش تەبیعەت خوسرەوی شیرین زبان
فەخرە بۆ مێژوویی کوردی باسی چاکە و غیرەتت
میحنەتی تەئریخە ئەمما کۆچی ناوەعدەت لە ژیان
عالەمی کوردی عیراقی دیدە گریانە لەبۆت
ناوی تۆ نەقشە لە دڵیان چەشنی توڕڕەی شایەکان
یەک نەفەس چاوت هەڵێنە سەیری ڕەسمی تەعزیەت
چەند بە ناسۆرە لە تاوت قەومی کورد پیر و جەوان
شۆڕشی خستۆتە ناو کورد ئەم پەژارەی مەرگی تۆ
دوور و نێزیک زۆر بە داخن ئەقریبا و بێگانەکان
بوو بە چل ڕۆژ کۆچی دواییت تێ بفکرە کاکی خۆم
هاو جەلیست بوونە میوان هەستە وەک شێری ژیان
دەم بە خەندە ڕووکە مەجلیس بۆ دوعا خوازی لەوان
هەم لە ئەهلی کۆیە گشتی هاورەفیق و خزمەکان
ويغفراللهعەرەبی دەنووسم دەرحەقی تاریخی تۆ
خوا ڕەحیمە لێت ببوورێ بچیە ناو باغی جینان
عاسیناسناوی ئەدەبی تا مابێ عەزیزم تۆی لە بیر و هەردەڵێ
لێی ببووری یا ئیلاهی لەم شەهیدەی نەوجەوان