لە ڕێگەی عیشقە ئیخلاسی مەحببەت شەرتە بۆ ئیمان
لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
2 خولەک
943 بینین
لە ڕێگەی عیشقە ئیخلاسی مەحببەت شەرتە بۆ ئیمان
بە دەرسی عیلمی تەوحیدە نیزامی مەعریفەت ئاسان
دڵی خاڵی لە عیشقی حەق وەکوو مارە لە سینەتدا
بە زەهری وەک نیفاق مەعلووم هەموو جەرگەت دەکا بریان
بە جادەی عیشقبازیدا بە وەسڵی حەق دەگەی جانا
ڕییا تێکەڵ بە تاعەت بێ بە شیرکی دادەنێ قورئان
خەریکی ڕێی مەحەببەت بە چرای عیشقت لە دڵدا بێ
لە تاریکی ڕیابازی نەجاتت گەر دەوێ قوربان
درۆیە دڵ بە بێ عیشقی بە دڵ ناوی بەری بێ مێشک
کە داری گوڵ نەبێ بۆنی دەچێتە ڕێزەیی شیلان
نەتیجەی تاعەتی بێ عیشق نیفاقە تێ بگەن یاران
هەوای عیشقی نەبێ گەر دڵ لە دەست نەفست دەبێ وێران
بینای مەردی بە نامەردی بە نامەرد دامەنێ مەرد بە
بە مەردی بێت و گەر بمری دەزانی حاڵی نامەردان
بە زیددی حەق نەسووتێنی گڵۆپی کەهرەبای دینت
لە جادەی حەق نەکەی لادەی ملت دەشکێ وەکوو شەیتان
مەحەببەت گەرنەبێ دەپسێ بە بێ شک وایەری وەسڵت
لە تاریکی شەوی غەفڵەت دەبی حەیران و سەرگەردان
بە قووەی قونبولەی تەقوا بڕووخێنە قەڵای نەفست
لە شاری عاسیمەی دڵتا نەوەک دەرچێ چرای عیرفان
موفەییەد بە لە دڵ عاسیناسناوی ئەدەبی لە دەستت دەرنەچێ یەکسەر
نەوەک تووش بی لەناکاوا نەخۆشی و عیللەتی وەک ڕان