ڕەببی ئێمە عەبدی خۆتین ئاگەداری چۆن ئەژین

لە کتێبی:
دیوانی شاهۆ
بەرهەمی:
شاهۆ (1882-1971)
 1 خولەک  718 بینین
ڕەببی ئێمە، عەبدی خۆتین، ئاگەداری چۆن ئەژین
ژێر چەپۆکەی کۆمەڵێکی نالەباری xxxxدەقی نائاشکرا
بێ ئەوەی حەقیان لەسەرمان بێ بە xxxxدەقی نائاشکرا
دێنە سەر دێهاتی بێ چەکمان لە بۆ کوشت و بڕین
خۆ کە هاتیشن ئەوەی ئەیکەن بە خێزانی هەژار
قەت نەبیسراوە لە دەورەی پیسی چنگیزی لەعین
ئێمە ئیسلامین ئیلاهی ئۆمەتی فەخری بەشەر
بیر و بڕوامان بە تۆیە و، ئەنبیاو و موڕسەلین
پێشەوامان «ئەو کەلامە جوانەتە» وا «جەبرەئیل»
بۆ خەڵات، هێنایە خزمەت «ڕحمة للعالمین»
ئەم گرۆهە کەی موبالاتیان بە «ما آنزلت» بووە
تابیعی قانونی کوفرن بێ موبالاتی لە دین
ڕەببەنا تۆ زاتی پاک و سێری ئیسمی ئەعزەمت
تۆ بیت و فەخری ئەنام و ئەنبیات و ساڵحین
زوو بەزوو حەقمان بسێنە لەم دوڕندانە کەوا
خوێن مژی پیر و مناڵن زک دڕی دایکی حەزین
ئیلتیماسی وایە شاهۆناسناوی ئەدەبی زوو بسێنێ تۆڵەمان
لەم گرۆهە خوێن مژانەی پیسی بێ ئیمان و دین