کوردینە ئێوە بن و خوا یەک کۆمەڵ و یەک بن هەموو

لە کتێبی:
دیوانی شاهۆ
بەرهەمی:
شاهۆ (1882-1971)
 1 خولەک  901 بینین
کوردینە ئێوە بن و خوا، یەک کۆمەڵ و یەک بن هەموو
دوژمن «مڵاسی گرتووە» با دەست لەمل یەک بن هەموو
پێویستە گشت کۆبینەوە، یەک بیر و بڕوا، پێکەوە
هەنگاو بنێین بۆ پێشەوە، یەک کۆمەکی یەک بن هەموو
xxxxدەقی نائاشکرا کوردی پەتی چەند ساڵە خۆی و عەشرەتی
قوربان ئەدات بۆ میللەتی، تا سەربەخۆ و یەک بن هەموو
ئەم ڕاپەڕین و کۆششەی، ئەم خوێن ڕژان و شۆڕشەی
بۆ کورد و کوردستانە گشت، با پشت لە پشت، یەک بن هەموو
دڵسۆزی کوردە « xxxxدەقی نائاشکرا» بێ مەکر و فێڵە با وەفا
ڕاست و ڕەوان و بێ جەفا یاری بدەن یەک بن هەموو
ئێستاش بزانن بۆ ئەوەی، کورد مافی خۆی زوو دەست کەوێ
پێویستە گشت ئامادە بن، پڕ هێز پڕ چەک بن هەموو
شاهۆناسناوی ئەدەبی تکاتان لێ ئەکا «ئێوە بن و تەنیایی خوا»
هەر یەکیەتی چارمان ئەکا، جیا مەبنەوە یەک بن هەموو