کەی عەداڵەت وادەبێ بەم وێنە ئاوا ئاشکرا
لە کتێبی:
دیوانی شاهۆ
بەرهەمی:
شاهۆ (1882-1971)
1 خولەک
899 بینین
کەی عەداڵەت وادەبێ بەم وێنە ئاوا ئاشکرا
ئەی خەنە ژێر دەستی حوکمی سەرگەڕ و کۆلارە کورد
خاکی کوردستان کە خۆی قاتی پیاوی لێ نەبێ
چۆن ئەبێ ببنە غوڵامی ئەوسەر و ئەم خوارە کورد؟
ناوی بێ ناوک نەبێ «ناوی عەداڵەت» چۆن ئەبێ؟
وایە تۆپز بیکەنە مەحکوومی xxxxدەقی نائاشکرا کورد؟