یا حەی یا قەییوم شەەنشای ئەکبەر
لە کتێبی:
دیوانی شاهۆ
بەرهەمی:
شاهۆ (1882-1971)
3 خولەک
1161 بینین
یا حەی! یا قەییوم! شەهەنشای ئەکبەر
تەنیای بێ وێنەی بێ باب و پوسەر
شنەوای بێ گۆش، بینای بێ بەسەر
پەنای بێکەسان جە سێڕ باخەبەر
بەندەی قاپیتم، وێڵم دەر بەدەر
داوام لای خۆتە، سا فلا تنهرعەرەبی
من گونابار و خەجاڵەت بارم
سەر لێ شێواوم، دڵ بریندارم
پەرێشان حاڵ و مات و خەمبارم
دیدە پڕ جەهوون دەروون پڕ نارم
پەنابەر بەڕەحم، زاتی غفارت
سوئال کەری خۆتم سا فلا تنهرعەرەبی
بەندە دەردەدار تۆ خۆت حەکیمی
موحتاجی ڕەحمم تۆ خۆت ڕەحیمی
دەس تەنگ و هەژار تۆ خۆت کەریمی
کەمتر غوڵامم خۆ تۆ عەزیمی
ڕوو دەفتەر سیام خۆ تۆ حەلیمی
هانام بە خۆتە سا فلا تنهرعەرەبی
باوەڕم پێتە کە ذولجلالی
هەیت و، هەر بووی، هەر لایزالی
مالک الملوک، مولی الموالی
ڕەحمەت بێ پایان، زۆر موتەعالی
کەرەم کوڵاوی، زانا بە حاڵی
بە تۆم ئومێدە سا فلا تنهرعەرەبی
تۆ خواێیکی عەزیم و الشانی
ڕەببی، ڕەحیمی، حەقی، ڕەحمانی
غەنی، کەریمی بڕی، حەنانی
خاوەنی فەزڵ و جود و ئێحسانی
پەنای بێ پەنا بێ نەوایانی
هانام بە خۆتە سا فلا تنهرعەرەبی
ئیلاهی تۆ خۆت بینا و بەسیری
بە حاڵی بەندەت تەواو خەبیری
عالەم بە هەمووی ما في الضميرعەرەبیی
لە تەنگانەدام، هەر تۆم ظهیری
بە پێک هێنانی کارم قەدیری
پەنام پێت هێنا، سا فلا تنهرعەرەبی
خۆت بچەرخێنی هەموو دڵێکی
بڵاوکەرەوەی گشت کۆمەڵێکی
گوشاد کونندە گشت موشکیلێکی
عادلترینی، گشت عادلێکی
وە فەریادم هاتووی، گشت ماتڵێکی
هانام وەلاتە، سا فلا تنهرعەرەبی
ئیمانم پێتە بە سدق و یەقین
کەتۆی سازندەی، سەما و سەرزەمین
هەر بەدەس خۆتە کاری دونیا و دین
لاڵەت لێ ئەکەم بە دیدەی نمین
تۆ بیت و ڕۆحی فەخری عالەمین
بە خۆت مولتەجیم، سا فلا تنهرعەرەبی
ئیلاهی بەندەی پەرێشان حاڵت
بەندەی خەفەت بار وێڵ و عەوداڵت
چەند جار بە پەنا خۆم خستە ماڵت
پەنام بردە بەر، جاهـ و جەلالت
لایقە بۆ تۆ و ڕەحم و کەماڵت
نا ئومێد ببم؟ سا فلا تنهرعەرەبی
کەوتوومە گێژاو، پەل بڕیاو، کەم دەس
هیوام من تەنیا هەر بە خۆتە و بەس
نە خوێش نە برا نە ئەولاد نە کەس
خۆت موشکێل گوشای خۆتی فەریادڕەس
جا باشە بۆ شان، کەریمی ئەقەدەس
بەندەت ئاوابێ، سا فلا تنهرعەرەبی