تا کەی لە خەوی غەفڵەتی ئەی کوردی سیەهـ چار
لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
1 خولەک
764 بینین
تا کەی لە خەوی غەفڵەتی ئەی کوردی سیەهـ چار
بێ ئیش و پەراگەندە و مەحزوون و خەفەتبار
بێگانە لە هەر لاوە کە ئاڵاوە لە لاقت
فەوتاوی بە مەودایی ڕم و خەنجەری ئەغیار
تێ بفکرە چون زەهری نیفاق جەرگی ڕزاندی
کردۆتە شەڕو فیتنە بە دەستوور و بە ڕەفتار
ئەم میللەتە بێچارە بە جێماوە لە عیرفان
بێ سەنعەت و بێ حورمەت و بێ عیززەت و غەمبار
کەوتوویەتە ژێر بەحری غەم و مەوجی نەدامەت
بێ فیکر و پەراگەندە لە سەحرا و لە ئەقتار
داخوازی بکەن لاوی وەتەن بکرێ سیناعەت
ئەولادی زەفەر بێتە وەتەن عارفی هوشیار
چارەی نییە عاسیناسناوی ئەدەبی کە لە تاو ئێوە دەگریا
بێ هۆش و سەرەفگەندە و بەدناو و گرفتار