بە نووکی خامە نەقشت کرد کەناری کاغەزی زەڕتار

لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
 1 خولەک  839 بینین
بە نووکی خامە نەقشت کرد کەناری کاغەزی زەڕتار
بە جەدوەل سوورەتت کێشا سەلاحی من بە چەند پەڕگار
لە ناو سێ پەنجەیی زیوت قەڵەم ڕەشماربوو زەهری ڕشت
نەتیجەی زەهری شەککەر بوو مەفادی حەرفی جەوهەردار
سەدەف حەرفی موجەوهەر بوو بە مەعنا دوڕڕ و گەوهەر بوو
لە تەعما شەهد و شەککەر بوو لە ئەئسیر شیری جەوهەردار
کە غونچەی لێوی تۆ پشکووت لە گوڵزاری نەجابەت تا
دڵی بولبول خرۆشی کرد کە گەنجی لوتفی بوو ئاشکار
بە قەد دوو قاتی پیتی ئەو هەمە من عەرزی ئیخلاسی
دوعاگۆیی و سەلام ناردن ئەوا دەرچوو لە چەند میلیار
زەخیرەی بەختی عاسیناسناوی ئەدەبی بوو سەلام و لوتفەکەت جانا
لە ئەوجی ئاسمان دەخشێ کڵاوی فەخری من سەدبار