وەرە ئەی دڵ موھەییا بە ئەوا نووری ھیدایەت ھات

لە وەختی پێش ڕابیتەی مورشید ئەوە بخوێنەوە
لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
 1 خولەک  870 بینین
وەرە ئەی دڵ موهەییا بە ئەوا نووری هیدایەت هات
بڕۆ ئەی نەفسی ئەممارە شەهنشاهی ویلایەت هات
لە سینەی خەستەخانەمدا برینی قەسرەتت دەرخە
جەنابی شاهی مورشیدمان حەکیمی پڕ درایەت هات
بە چاوی مەعنەوی ئەلئان دەکا کەشفی هەموو ئەسرار
خوسووسەن بۆ تەداوی تۆ ئەوا ئەهلی سەعادەت هات
نەبێ باکت لە ئازاری حەکیمی حازیقە بیللا
شیفابەخشی هەموو دەردە بە دەرمانی سەلامەت هات
بە دەستی نەفسەوە عاسیناسناوی ئەدەبی خەریکی زار و ئازاری
ئیمامولواسیلین ئەی دڵ لەسەر ڕەسمی عیادەت هات