چێژنە پیرۆزە بۆ قایمقامی کۆیسنجق حیکمەت زەھاوی

لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
 1 خولەک  982 بینین
ساڵ و مانگ و ڕۆژ و جومعە هەم شەو و لەحزە و سەعات
نیو دەقیقە نیو هەناسە تا بە نیو زەڕڕەش دەگات
گشتی بۆ تۆ جێژنە بێت و لێت موبارەک ئەی جەناب
کە هەرەبای عیزز و شەرەفتان دائیما شوعلەی بدات
بەخت و ئیقباڵ هەر دوو ببنە کارتی ايامك سعيدعەرەبی
عەشرەتی عوشرەت لە دڵتا تەپڵی شاهی لێ بدات
کامەرانی و کەیف و سیححەت ببنە نێچیری هیوات
شادمانی ئیقتیباسی شادمانیت لێ بکات
گوگومەی سەرتاوەجاخی دیوەخانت تاجی کەی
جامی جەم فنجانی دەستت قەیسەریش قاوەی بدات
ڕۆژی جێژنە بەزم و خۆشی و شادمانی عالەمە
جێژنی عاسیناسناوی ئەدەبی لوتفی تۆیە ئەی بەگی عالی سیفات