دیاری جێژنە پیرۆزە

لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
 1 خولەک  1368 بینین
هەموو عومرت هەتا ماوی دەقیقە و زەڕڕە و ساعات
هەمووت هەر جێژن و خۆشی بێ بە بێ دەرد و غەم و ئافات
گوڵی مەقسوودی خۆت بۆن کەی لە ناو باغی ژیانی خۆت
ئەمانەش هەر موبارک بن لە ڕووح و جیسم و هەم باڵات
لەبۆ ئەم عەرزی تەبریکەت وەکیلی بەندەیە کاتم
بە ئومێدی قبووڵ کردن بە شەوقی موخلیسی واهات
فەرامۆشیان نەکەی قوربان ئەوانە موخلیسی خۆتن
لە یادت دەرنەچن گەورەم غولام و بەندەیی دەرگات