یا ڕەسوولەللا دەخیلە من دڵم غەمخانەیە

لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
 2 خولەک  1178 بینین
یا ڕەسوولەللا دەخیلە من دڵم غەمخانەیە
ئاگری فیتنە هەڵایسا عالەمیش پەروانەیە
بای غەزەب هەندە بەهێزە عالەمیش پووش و پەڵاش
حەسرەتا چاک و خەراپی ئەو لەلا یەکسانەیە
قەترە فرمێسکی هەتیو و ئەهلی مەزلووم و فەقیر
دوور نییە ئاسمان کە ڕەش کا پێتی بڵێن خەمخانەیە
بێشعوور وبێدەماغە هەرچی دەیبینی دەڵێی
گشتی سەرخۆشە بە جارێ مەستی ناو مەیخانەیە
گەر نییە ئیمدادی عالەم ئەی ئومێدی ئوممەتت
عالەمی ئیسلام نەخۆشە فیتنە وەک جۆلانەیە
گەرچی ئێمە موستەحققین یا حەبیبەللا دەخیل
چەند زەعیفەی پیاو کوژاو و بێکەس و وێرانە ماڵ
چەند مناڵی وا بە دواوە بێپەنا و هێلانەیە
وا فەلەک کەوتۆتە ناڵە هەم مەلەک زۆر عاجزن
گوێی لە ناڵە و نووزە نووزی دەنگی ئەو گریانەیە
تۆپ و دەببابە لە ئەرز و قونبولەی تەییارەکان
ڕوو لە هەر جێگا دەکاتن ساعەتەن وێرانەیە
کەس بە کەس ڕەحمی نەماوە چی لەگەڵ یەکتر بکەن
لای حەلالە قەتل و سووتان سەیری لەم پەیمانەیە
یا ڕەسوولەللا دەخیلە تۆ عیلاج و چارە کە
با لە دەستمان دەر نەچێ دین بەو هەوا و پیلانەیە
حوکمی قورئان و حەدیس و شەرعی ئیسلامی هەموو
ڕەغبەت و قەدریان نەماوە دین و دونیا ئانەیە
تۆی تەبیبی دەردی عاسیناسناوی ئەدەبی یا ڕەئیسەلئەنبیا
زوو تەداوی کە دەخیلە ئێشەکەی دوڕخانەیە