یا ڕەسوولەللا لە دڵما ئیشتیاق پەیدا بووە
لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
1 خولەک
1603 بینین
یا ڕەسوولەللا لە دڵما ئیشتیاق پەیدا بووە
مەزرەعەی سەبرم بە جارێ ئاگری تێ بەربووە
وا مەحەببەت ئیستیلای کرد پێم تەسەللا نادرێ
باغی ئومێدی ویساڵم تازە غونچەی گرتووە
سەد ئەسەف وا حەسرەتا ڕەوزەی مەدینەم هەر نەدی
چار و بێچار هەر دەناڵم دڵ لە دەستم دەرچووە
سینە گەر بێت و بسووتێ قەت عەجایب تێ مەگەن
وا چراغی ئیشتیاقم بۆ ویساڵت پێ بووە
کەی دەبێتن بچمە ڕەوزە تا بڵێم ئۆخەی ئەوا
مستەفای عاسیناسناوی ئەدەبی لە قاپی مستەفادا کەوتووە