کە ئەهاتی
لە کتێبی:
دیوانی کاکەی فەلاح
بەرهەمی:
کاکەی فەلاح (1928-1990)
2 خولەک
779 بینین
کە ئەهاتی
وام ئەزانی پەژارە و خەم
نە زۆر، نە کەم
وەکوو گڕەی ئاگرێکی بڵێسەدار
باخی خۆشی دڵنیایی
دەروونی تۆی نەناسیوە
چاوی بزە و
پێکەنینە ساکارەکەت
وەکوو ئەستێرەی گەلاوێژ
لە خۆشی و گەشە بەو لاوە
لە ورشە و پرشە بەو لاوە
هێشتا فرمێسکی نەدیوە
کە ئەهاتی، وام ئەزانی
شەپۆلی جم و جووڵەکەت
لە دەریای بەخۆنازینا
ڕۆژێ لە ڕۆژانی تەمەن
وەک بەفرێکی بێ گەرد و پاک
لەسەر کێوی:
دڵ شکان و
پەشیمانی و
بێ ئارامی
نەباریوە
پەپوولەیت و
بەشوێن گوڵ و هەڵاڵەدا
دێیت و دەچی و
بۆنی هەرە خۆشی عەتری
باخچەی ژیانت مژیوە
ئەمجارەیان
پێچەوانەی جاری جاران
بەو چیرۆکە دڵتەزێن و
بەسەرهاتە خەماویەت
وەک مامۆستا
هاتی تەختەسڕت هێنا
چی نوسرابوو
لەسەر تەختەی هەست و هۆشم
دەربارەی کامەرانیی تۆ
هەر هەموویت کوژانەوە
بەڵام ئاخۆ تۆماری ژین
دەفتەری تەمەنی مرۆڤ
تەنها یەک دوو لاپەڕەیە و
ئەبڕێتەوە؟
مرۆڤ چییە؟!
حەز و خولیا و ئارەزووە
تیشکی ئێستەو ڕابوردووە
کانیی هەستێکی زیندووە
گەر بیەوێ
باڵدارێکی سەرکەوتووە
دەریایەکە
سەدان شەپۆلی نەبەزی و
نەسرەوتن و یاخی بوونی
بۆ گەوهەری کامەرانی
بۆ ئەو ژینەی
شیاوی ناوی مرۆڤ و
دوا ڕۆژی ڕووناک و گەشە
گرتۆتە خۆ
بەسەر دڕکی ڕێی ژیانا
هەتاکوو سەر هەنگاو بنێ
وەک مرۆڤێکی بێ پەروا
هیچ مەترسە، هیچ سڵ مەکە
وەک کۆترێ
بفڕە بەرەو ئەو باخچەیەی
گوڵی ڕەنگاوڕەنگی لێیە:
خۆشەویستی
دڵنیایی
ئارامی زۆر
خەونی سەوز
کەسایەتی
ئەبێ من و تۆ بزانین
گوڵی باخچەی
ئەگەر هەبێ - کامەرانین
سامانی چڵکن و پڵکن
هەر پێشکەشی ژەنگ و ژارکە
وەکوو کردت
چۆنت ئەوێ، وەها بژی
بە شانازی، بە سەربەرزی
وام ئەزانی پەژارە و خەم
نە زۆر، نە کەم
وەکوو گڕەی ئاگرێکی بڵێسەدار
باخی خۆشی دڵنیایی
دەروونی تۆی نەناسیوە
***
کە ئەهاتی، وام ئەزانیچاوی بزە و
پێکەنینە ساکارەکەت
وەکوو ئەستێرەی گەلاوێژ
لە خۆشی و گەشە بەو لاوە
لە ورشە و پرشە بەو لاوە
هێشتا فرمێسکی نەدیوە
کە ئەهاتی، وام ئەزانی
شەپۆلی جم و جووڵەکەت
لە دەریای بەخۆنازینا
ڕۆژێ لە ڕۆژانی تەمەن
وەک بەفرێکی بێ گەرد و پاک
لەسەر کێوی:
دڵ شکان و
پەشیمانی و
بێ ئارامی
نەباریوە
***
کە ئەهاتی، وام ئەزانیپەپوولەیت و
بەشوێن گوڵ و هەڵاڵەدا
دێیت و دەچی و
بۆنی هەرە خۆشی عەتری
باخچەی ژیانت مژیوە
***
کە چی داخەکەی داخانمئەمجارەیان
پێچەوانەی جاری جاران
بەو چیرۆکە دڵتەزێن و
بەسەرهاتە خەماویەت
وەک مامۆستا
هاتی تەختەسڕت هێنا
چی نوسرابوو
لەسەر تەختەی هەست و هۆشم
دەربارەی کامەرانیی تۆ
هەر هەموویت کوژانەوە
***
ئەمە وابووبەڵام ئاخۆ تۆماری ژین
دەفتەری تەمەنی مرۆڤ
تەنها یەک دوو لاپەڕەیە و
ئەبڕێتەوە؟
مرۆڤ چییە؟!
حەز و خولیا و ئارەزووە
تیشکی ئێستەو ڕابوردووە
کانیی هەستێکی زیندووە
گەر بیەوێ
باڵدارێکی سەرکەوتووە
دەریایەکە
سەدان شەپۆلی نەبەزی و
نەسرەوتن و یاخی بوونی
بۆ گەوهەری کامەرانی
بۆ ئەو ژینەی
شیاوی ناوی مرۆڤ و
دوا ڕۆژی ڕووناک و گەشە
گرتۆتە خۆ
***
دە تۆش وەرە، بە گوێم بکەبەسەر دڕکی ڕێی ژیانا
هەتاکوو سەر هەنگاو بنێ
وەک مرۆڤێکی بێ پەروا
هیچ مەترسە، هیچ سڵ مەکە
وەک کۆترێ
بفڕە بەرەو ئەو باخچەیەی
گوڵی ڕەنگاوڕەنگی لێیە:
خۆشەویستی
دڵنیایی
ئارامی زۆر
خەونی سەوز
کەسایەتی
ئەبێ من و تۆ بزانین
گوڵی باخچەی
ئەگەر هەبێ - کامەرانین
سامانی چڵکن و پڵکن
هەر پێشکەشی ژەنگ و ژارکە
وەکوو کردت
چۆنت ئەوێ، وەها بژی
بە شانازی، بە سەربەرزی