ئەی مریدان سەد بەشارەت شاھی شاھان ھەر ئەوە
لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
2 خولەک
1284 بینین
ئەی مریدان سەد بەشارەت شاهی شاهان هەر ئەوە
شاعەلائەددین بناسن قوتبی دەوران هەر ئەوە
هەر کەسێ عوواسە ئیمڕۆ بێتە دەریای کۆیی ئەو
گەوهەری مەقسەد دەبینێ بەحری عیرفان هەر ئەوە
جێی نەجاتە ئەی موسلمان کۆسپەکەی دەرگاهی ئەو
بۆ پەناهی بێنەوایان عەوس و سولتان هەر ئەوە
پێی بڵێن هەرچی ئەسیرە کەوتە زیندانی خەتا
دوژمنی نەفسی خەسیس و کەیدی شەیتان هەر ئەوە
مورشیدی هەر پێنج تەریقەت شەهسواری ئەولیا
مەزهەری ئەلتافی حەقق و نووری ئیمان هەر ئەوە
ساحبی ضمنية الكبريعەرەبی یە ئیمڕۆ تێبگەن
چونکە غوث المستمدينعەرەبی بۆ مریدان هەر ئەوە
هەر کەسێکی دەردەدارە زاهیر و باتین حەکیم
بێتە دەرگەی بۆ نەجات بوون ئیمڕۆ لوقمان هەر ئەوە
بۆ نەتیجەی مەزرەعەی دڵ تۆوی تەوحید بێتە دەست
بەرقی نووری خۆری ڕەحمەت ئەبری نیسان هەر ئەوە
تۆ دەزانی جێی نەجاتە ئاستانەی شا عەلا
کەعبەیی موقسوودە بۆ دڵ کانی ئیحسان هەر ئەوە
فەخری دینی مستەفایە جیلوە بەخشی ئەهلی دڵ
جێ نشینی نەقشبەند و غەوسی گەیلان هەر ئەوە
زیلجەناحەینە بەوەللا مەرجەعی فتوا بە حەق
واریسی فەیز و زیا و شاهی عوسمان هەر ئەوە
مەزهەری لوتفی خودا و خۆشەویستی حەزرەتە
پەیڕەوی فەخرولئەنام و ئەمری سوبحان هەر ئەوە
هەر ئەوە غەوواسی بەحری عیلمی باتین بێ خیلاف
مورشید و موفتی و غەوسی جین و ئینسان هەر ئەوە
ئەی دڵی پەروانە گەر تۆ تالیبی نووری وەرە
ڕووی ئەو زاتە ببینە شەمعی ڕەخشان هەر ئەوە
عاسیناسناوی ئەدەبی ڕووت کردووە لە دەرگەی حەزرەتی غەوس و زەمان
جێی نەجاتە دابنیشە چاری عیسیان هەر ئەوە