فورسەتە ئەی کورد دەخیلە قەت نەکەن بکشێنەوە
لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
1 خولەک
1148 بینین
فورسەتە ئەی کورد دەخیلە قەت نەکەن بکشێنەوە
ئینتیقامی دین و نامووس زوو بە زوو بستێننەوە
بەو خودایەی لامەکانە بێ خودا هیچ ناکرێ
ببنە حیزبوللا عەزیزم قەت لە یەک مەپسێنەوە
پشتیوانتان گەر خودا بێ کێ هەیە خۆی ڕاگرێ
خوا لە قورعان وەعدی داوە ئایەتە بخوێننەوە
ئیشتراکی و مارکسی بۆ دینی ئیسلام ئاگرن
بۆ خودا تێکۆشە ئەی کورد هەر دوو لا بکوژێنەوە
ئەو کەسەی فتوای کە داوە پیاو و ژن تێکەڵ ببن
دیارە بێنامووسە بۆ خۆی زوچنە بیشکێننەوە
ژاری وەی بابی نیفاقە جەرگی کوردی وا ڕزاند
زوو بە بەردی یەککەتیتان مێشکی ئەو پڕژێننەوە
سەیری تاریخ و کتێب کەن هەر نیفاقە کوردی کوشت
عاسیناسناوی ئەدەبی جەرگی پڕ برینە چی تری مەکولێننەوە