موسڵمانان لە خەو هەستن ئەوا وەختی هەڵستانە

ئەوەش بۆ موئەززینانی وەختی بانگی سبحەینان بخوێننەوە بۆ موسڵمانان
لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
 1 خولەک  973 بینین
موسڵمانان لە خەو هەستن ئەوا وەختی هەڵستانە
تەماشای فەجری سادق کەن لە ئاسمانا چراخانە
مەلەک سەف سەف ئەوا هاتوون لە دەرگەی مەعبەدی ئیسلام
بزانن کێ موهەییایە کە وەختی ئەمری یەزدانە
دەخیلە ئەی برای دینی لە خەو هەستن بەیانی دا
لە خزمەت حەزرەتی باری خەڵات پەخشانی غوفرانە
ئەوەی هەڵناسی مەعلوومە لە ڕەحمەت بێبەشە بیللا
لە قیامەت بێبەش و ڕووڕەش گەلێ ڕسوا و پەرێشانە
ئەوەی بێباکە لەم وەختە ئیتاعەی حەق ئەکا مەعلووم
بزانن ئەو کەسە دائیم ئەسیری نەفس و شەیتانە
تەفەککور ئایە قەت ناکا لە حاڵی خۆی لە دوای مردن
لە تۆڵەی ئەم خەوەی ئێستا عەزابی قەبری زندانە
ڕجاتان لێ دەکا عاسیناسناوی ئەدەبی بە خۆتان خۆش مەکەن شەیتان
خەوی ئێستا بەبێباکی وەزیفەی جوولەکە و دیانە