لە تاریخی چل و دوودا کە ئاخیر مانگی زستانە
لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
2 خولەک
1058 بینین
لەو وەختە کە بەرقیە ھات فەیسەڵی ئەووەل بووە مەلیک، خوتبە بەناوی ئەو بخوێندرێتەوە ئەوەم نووسی
لە تاریخی چل و دوودا کە ئاخیر مانگی زستانە
بە ڕۆژی جومعە ئیمڕۆکە کە هەشتی مانگی نیسانە
خرۆشا عالەمی ئیسلام بەهاری شیوەنە یاران
کەتێلچی وای خەبەر داوە بە مەئموورانی تێلخانە
خەلیفەی عالەمی ئیسلام نەما تەخت و جەلالی ئەو
لەسەر مینبەر بکەن ئیفشا مەلیک فەیسەڵ کە سوڵتانە
تەحەییور بوو دڵی زارم سەرم دەرناچی لەم ڕەمزە
لە لایێ شیوەن و شینە لە لایێ بەزم و سەیرانە
لە لایێ ئەشکی خوێن دەڕژێ لە دیدەی عالەمی ئیسلام
لە لایێ دەنگی موتریب دێ لەناو بازاڕ و چاخانە
گەلەکیان خوار و گەردەن کەچ تەمەننای ڕوپیەیە دیکەن
بە ساحیب ساحیبی کافر لەناو مەئموور شەڕی نانە
ئومووری دوژمنی دینە لە هەر کۆڵانی دەیبیننم
درۆ و بوختان و حیلە و فێڵ لە هەر لایێ کە ئیعلانە
موناجات کەن گەلی ئیسلام لە قاپی قازیی لحاجات
سەدای لا تقنطواعەرەبی یادکەن کەلامی زاتی یەزدانە
لە پاش عوسرەت یەقین یوسرە دەلیلە ئایەتی قورئان
کلیلی دەرگەیی خۆشی حەدیسە سەبری ئینسانە
لەبەرچی عاجزی عاسیناسناوی ئەدەبی درۆ بێچارەیە قوربان
لە دەست حیزان گەلێ حیزە خوسووس ئێستا پەرێشانە