بۆ کەسێکی پڕ شعوور و ئەھلی زەوق و دەیققەتە

لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
 1 خولەک  947 بینین
بۆ کەسێکی پڕ شعوور و ئەهلی زەوق و دەیققەتە
تێدەگا گەر لە شاری کۆیە یەک نموونەی جەننەتە
گوڵشەن و گوڵزارە دەوری فەسلی هاوین و بەهار
پایزان بازاڕەکانی پڕ لە خوانی نیعمەتە
واریداتی چەشنی باران سادیرە وەک تەرزەیە
ئاخ لەبۆ یەک مەردی غەمخوار بۆ ئەدای ئەم خزمەتە
دەورەکەی وەک لانی شێرە پشتی هێلانەی پڵنگ
پیاوی عاقڵ تێدەگاتن زەحمەتیشی ڕەحمەتە
زۆر سەخی تەبع و ڕەشیدن هەر وەکوو حاتەم هەمووی
ڕۆژی لیقەومان تەماشا گشت شیعاریان هەڵمەتە
عاقڵ و هۆشدار و زیرەک قسمی منداڵی هەمووی
نێر و مێی هەردوو شەریفن غایەیان هەر عیسمەتە
گردی باواجی نموونەی کێوی لبنانە برام
مرقەدی ئەییوبە سولتان پایتەختی هەیبەتە
دڵنەوازان بۆ غەریبان ئەهلی ئینسانن هەموو
شێری مەستن ڕۆژی قەومان ئارەزوویان هەڵمەتە
عاسیناسناوی ئەدەبی وازبێنە عەزیزم بێکەسە تۆ شارەکەت
بۆیە دائیم کونجی سینەت پڕ لە داخ و حەسرەتە