دووبارە ئەوا دەردی غەمم بۆتە جەفادەر
لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
1 خولەک
899 بینین
دووبارە ئەوا دەردی غەمم بۆتە جەفادەر
ئاوێنە لەگەڵ ڕوویی ئەتۆ هاتە بەرابەر
هەرچەندە لە ڕووی نیشتووە وا گەردی خەجاڵەت
پێی خۆشە لەبەر خەجڵەتی خۆی بشکێ سەراسەر
عاجز مەبە سەرو و کە لە باڵاتە بڵندتر
مەعلوومە کە بێعەقڵە کەوا بۆتە هەواگەر
گەر بێت و لەگەڵ لێوی ئەتۆ غونچەی بپشکوێ
مەمنوونە بە ئەو لوتفە ئەگەر ببنە برادەر
عاشق بووە بۆ ڕوویی ئەتۆ گوڵ وەکوو بولبول
مەنعی مەکە عاسیناسناوی ئەدەبی کە دەڕوون بوو بە سەماوەر