لە جەوزا و سونبولە و میزان لە بورجی جەدی و دەلوو و حووت
لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
1 خولەک
1094 بینین
لە جەوزا و سونبولە و میزان لە بورجی جەدی و دەلوو و حووت
قەمەر دەرکەوت لەگەڵ عەقرەب لەناو میحرابی دوو ئەبرووت
لە ڕۆژی نووری ڕوخسارت قەمەر بووە موقتەبەس جانا
کە لێوت زوهرەیە قوربان منیش خۆ مشتەریم بۆ ڕووت
عەتارید خاڵی سەر لێوت کە مەڕڕیخە زەنەخدانت
لە عیشقی چاوەکەی مەستت زوحەل وا هاتە ژێر ئەبرووت
سەفی عاشق ئەوا هاتوون دەسووڕێن وەک بەناتوننەعش
بە سینەی ڕیش و ئاهی سەرد لە دەورەی قوتبی خاڵی ڕووت
منیش هاتووم لەبۆ کوشتن بفەرموو بمکەنە قوربان
لە دوای مەرگیش سەری عاسیناسناوی ئەدەبی فیدایی دەست و هەم بازووت