دڵت بردم بە یەکجاری بە نەشئەی خەتتی ڕەنگینت
لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
1 خولەک
1340 بینین
دڵت بردم بە یەکجاری بە نەشئەی خەتتی ڕەنگینت
مەتاعی عەقڵ و هۆشت برد بە غونچەی لێوی شیرینت
دڵت خستوومە ناو چاهی زەنەخدان و ئەسیرت کرد
پەرێشانە بە زنجیری دوو گیسووی زوڵفی چین چیت
زیارەتگاهی عوششاقە هەمیشە وەک حەجەر خاڵت
فیدایی کەعبەیی ڕووت بم ئەوا هاتوومە سەر دینت
لە هیجرانت ئەوا مردم کەوا پەشمینە ڕووم تێ کە
تەماشای گوڵشەنی ڕووت کەم ببینم کوڵمی لەعلینت
لە هەرلایێ ئەوا هاتوون سەفی عاشق لەبۆ دیتن
منیش هاتووم ئیشارەت کە بە کوشتن چاوی شاهینت
فتوای کوشتن بدە قوربان بڵێ جەللادی چاوت بێ
بکا با تیرە بارانم بە دوو ئەبرۆیی قەوسینت
مەسیحادەم لە پاش مردن وەرە سەر قەبرەکەم جارێ
منیش سەجدەکونان هەستم بە یادی عیشقی دێرینت
بڵێ وا هاتە پابووسم شەهیدی تیغی عیشقی من
بفەرموو با خەڵاتی کەن لە گەنجی سینەی صینت
لە مەحشەر گەر بڵێن عاسیناسناوی ئەدەبی نیشانت کوا شەهیدی تۆ
لە هەرجێ ڕا ئەبوێرم من بە شاهید پەنجەیی خوێنت