ئەوا دەوریان لە دڵ داوە غەم و حەسرەت لە هەر لایە
لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
1 خولەک
1106 بینین
ئەوا دەوریان لە دڵ داوە غەم و حەسرەت لە هەر لایە
میسالی من لەگەڵ دڵبەر وەکوو مەجنوون و لەیلایە
پەرێشان و پڕێشانن دڵ و جەرگەم بە غەمزەی ئەو
تەماشای چاوی مەستی کەن شەرابی مەرگی تێدایە
جەمال و گەنجی حوسنی ئەو لە دڵ یاساغە سەیری کەن
چلۆن ڕەشماری دوو زوڵفی لە گەردنی زیوی ئاڵایە
بەرەو مەغریب کە وەستا بووم لە ناکاو ڕۆژ لەوێ دەرکەوت
کە تێفکریم گوڵی من بوو بەرەو مەشریق کە وەستایە
کە چاوم کەوت بە دوو چاوی غەریقی بەحری حیرەت بووم
ئیلاهی ئەم پەری زادە چلۆنی بێنمە سەر ڕایە
سوپای ئەگریجە و زوڵفی وەکوو چین و فەرەنگ هاتن
دڵیان بردم بە یەخسری کە نوختەی خاڵی دانایە
فیدای باڵا و لەنجەت بێ دڵ و ڕووحم، گوتی عاسیناسناوی ئەدەبی
بکە ڕووحت بە پێشکەشمان ئەگەر وەسڵت لە دڵدایە