سەبا هەستە بچۆ گوڵشەن بڵێ عاشق خروشانە
لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
1 خولەک
1201 بینین
سەبا هەستە بچۆ گوڵشەن بڵێ عاشق خروشانە
بڵێ غونچە تەبەسسوم کا لەوەی بولبول کە میوانە
گوتی عاشق لەبۆ گوڵشەن بە نەشئەی وەسڵەوە با بێ
لەبن خەیمەی گوڵان یەکسەر لەبی غونچە بە خەندانە
لەلایەک سەروی ڕەعنایە لەلایەک لالە و نەسرین
لەلایەک بەزم و غەوغایە لەلایەک مورد و ڕەیحانە
لەلایەک زەمزەمەی ساقی لەلایەک شۆری مەینۆشان
لەلایەک دەنگی موتریب بێ لەمەدهۆشانی مەیخانە
لە دەوری گوڵشەنا دائیم هجوومی زوڵف و ئەگریجە
حەساری باغی ڕووی داوە دەڵێی ئینگڵیز و یۆنانە
لە دامێنی گوڵستانی کە باغی سێوی سینەم دیت
بە سوخمەی ئاڵی داپۆشی گوتی ئەم گەنجە پەنهانە
کەسێ مەحرەم نەبێ بۆ عیشق ویساڵی نابێ بەم گەنجە
ویساڵی ئەو گوڵستانە بەزمگاهی شەهیدانە
بە خاری گوڵ کەسێ جەرگی نەبێ لەت لەت لەوی مەنعە
لە زومرەی موفلیسان دوورە نەتیجەی شۆری مەستانە
کە چونکە ڕووحی پێ نادا بە پیاڵەی چاوی گوڵڕەنگان
تەماشای دەردی عاسیناسناوی ئەدەبی کەن وەکوو بولبول پەرێشانە