کەری ئاقڵ لەو سەنگاوە لە دێی درۆزنە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  604 بینین

کەری ئاقڵ:

لەو سەنگاوە لە دێی «درۆزنە» پیاوێک هەبوو ناوی ئەوڕەحمان بوو، ئەم ئەوڕەحمانە جووت و گا و فەلایی ئەکرد. ساڵێکیان گەنمی کردبووە چاڵ و بۆ ساڵی دوایی چاڵەکەی لێ ون بووبوو. هەر چەندە بۆی گەڕا نەیدۆزیەوە. گوێدرێژێکی هەبوو کە ساڵی پار گەنمەکەی لەسەر خەرمان بۆ بردبوو بۆ سەر چاڵەکە و هێنای لەسەر جێگای خەرمانەکەی پار بارێ گەنمی نا لە گوێدرێژەکە و بەڕەڵای کرد و خۆی شوێنی کەوت. کەر ڕۆیشت تا گەیشتە سەر چاڵەکە و لەوێدا وەستا. کە دایانەوە سەیریان کرد ئەمە چاڵە گەنمەکەیە. بەو جۆرە ئەوڕەحمان چاڵەکەی دیەوە.