لە وڵاتی ئەردەڵان منداڵان بە تەنیشت یەکەوە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  810 بینین

لە وڵاتی ئەردەڵان مناڵان بە تەنیشت یەکەوە دائەنیشن و قاچ ڕائەکێشن و بەمجۆرە هەلوور بلوور ئەکەن و ئەڵێن:

هەتۆڵ مەتۆڵ، سەگی گەڕۆڵ، ئاردەکێ ئاردانەکێ، مێخم کوتا مێخ هەڵبەزی، تیکەی چەپم لێ نەبەزی، بەن سوور بام دا، عایلەمەنەی خوام دا، کاسەی ماس پڕ لە پووش، خوا دای هەڵیلووش.

«هەڵیلووش» بەر هەر قاچێک کەوت ئەوەیان ئەو قاچەی هەڵئەکێشێت و دیسان لە قاچی تەنیشت ئەوەوە دەست ئەکەنەوە بە یاری تا هەموو قاچەکان هەڵئەکێشرێنەوە.