وتی ئەوا سەیر ئەکەم دوو کابرا شەڕیانە و...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  551 بینین

وتی: ئەوا سەیر ئەکەم دوو کابرا شەڕیانە و بەر بوونەتە سەر و گوێلاکی یەک. وتم ئەوە چیتانە؟ بۆچ بە یەکا هەڵزناون؟ یەکێکیان وتی کوڕە من میوانم هاتبوو و چووم مریشکێکم بۆ سەربڕی. قاچەکانم هێنا هەڵمواسی بەسەر دەرگاکەی خۆمانا بۆ ئەوە خەڵک بزانن کە من مریشکم کوشتۆتەوە. کەچی ئەم کابرایە هاتووە قاچە مریشکەکەی لەسەر دەرگاکەی من لابردووە و بەسەر قاپی حەوشەکەی خۆیەوە هەڵیواسیوە بۆ ئەوە شانازی پێوە بکا و خەڵک وا بزانن کە ئەو مریشکی کوشتۆتەوە.