محەممەد مەلا شەریف بۆی گێڕامەوە وتی لە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  585 بینین

محەممەد مەلا شەریف بۆی گێڕامەوە وتی:

لە گوندی «گۆمەشین» لەو خۆشناوەتییە مام ئەوڵا کچێکی هەشت ساڵانی هەبوو، ناوی «خەجە» بوو. کوڕێکی برازاشی هەبوو داوای خەجەی ئەکرد کە مامی بیداتێ، خەجەش ڕاوەستابوو. مام ئەوڵاش ئەیوت کوڕم زۆر مناڵە چۆن ئەبێ؟ خەجە لەو ناوەدا هەڵیدایە وتی بە خودای بابە هیچ پەک لە من ناکەوێ. مام ئەوڵای هەژار دەمی بوو بە تەڵەی تەقیوەوە، ناچار دایە و ڕاستیش بوو خەجە چ پەکی پێ نەکەوت.