دوو دێ لەو موکریانە یەکێکیان سەراوی ناوە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  559 بینین

دوو دێ هەیە لەو موکریانە، یەکێکیان «سەراو»ی ناوە ئەوەی کەیان «بناو»ی ناوە. حەمەی یۆسۆجان هەبوو، پیاوێکی ئازا و بە دەسەڵات و لە جافەکان بوو. شکاتیان بردە لای حاجی برایماغای عەنبار بۆ ئەوە بۆیان ساغ کاتەوە.

ئەویش وتی بیخەنە حەوزەکەی بۆکانەوە ئەگەر کەوتە سەر ئاوەکە ئەوە هی سەراوییەکانە، ئەگەر کەوتە بن ئاوەکە هی بناوییەکانە. حەمەی یۆسۆجانیش وتی بەڕاستی ئاغا حوکمێکی چاکت کرد. لە هەردوو بارا من ئەخنکێم و تۆیش بە ئاقڵ دەرئەچی.