بۆیان گێڕامەوە کە لە سولەیمانی لە گەڕەکی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  563 بینین

بۆیان گێڕامەوە کە لە سولەیمانی لە گەڕەکی سەرچیمەن مەلا کەرەم وەیس ناوێک هاتووە ئەوێ، پیشەی هەر کتێب گرتنەوە بووە لەگەڵ نوشتە نووسینا. ژنێکی زۆر ناشیرین و ناقۆڵای هەبوو، ناوی «خاحەنیف» بوو. مەلا ئارەزووی لێ نەئەجووڵا لەبەر ناشیرینی. ڕۆژێ مەلا ئەچێ بۆ کتێب گرتنەوە، لە کاتی نیوەڕۆدا دێتەوە بۆ ماڵەوە پاڵ بە دەرگاوە ئەنێ و ئەڵێت حەنیف خێرا دایکەنە لە ماڵی پاشچاوەش ڕەقم کردووە هەتا نەنیشتۆتەوە. حەنیف ئەڵێ جارێ دەستم لە هەویر دایە. مەلا ئەڵێ کچێ کە نیشتەوە ماڵی پاشچاوەکێکی ترم لە کوێ دەس ئەکەوێ ڕەقی کەمەوە؟