مەلا محەممەدی دەرگەڵەیی لە گەڵاڵە ڕۆژی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  767 بینین

مەلا محەممەدی دەڵەگەلەیی لە گەڵاڵە ڕۆژی جمعان خوتبەی ئەخوێند. کە ئەچووە سەرمنبەرەکە دارێکی ئەگرت بە دەستەوە، لە کاتی خوتبە خوێندنەوەکەدا ڕایئەوەشاند. پێیان وت مامۆستا خەتیب کە ئەچێتە سەرمنبەر شیر ئەگرێ بە دەستەوە، تۆ لە باتی شیر دارێک ئەگری بە دەستەوە ئەوە بۆ چی؟ ئەویش ئەیوت ئەم توڵەبابانە پێویست ناکا من شیریان بۆ بگرم بە دەستەوە ئەگەر بە گوێیان نەکردم بەم دارە سەر و بەچکیان ئەنێمە یەک و ئەیانتڕێنم بە گۆڕی بابیانا.