کابرایەکی کۆیی عەزیزی ناو بوو جارێک...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  743 بینین

کابرایەکی کۆیی «عەزیز»ی ناو بوو، جارێک ئەچێتە شاخەپیسکە لە ماڵی ناسراوەکەیا نان و ماست ئەخوا، دەم و لێوی پاک ناکاتەوە، ماستەکە هەروا بە لێویەوە ئەبێ. بەو جۆرە ئەچێتە لای کوێخا حەوێز، کوێخا حەوێز لێی ئەپرسێ عەزە ئەوە چیت خواردووە؟ ئەڵێ کوێخا وەڵڵا کە گەیشتمە جێ لە ماڵی خانەخوێکەما مریشکێکیان بۆ کوشتبوومەوە، بە بێ تۆ ناخۆش مریشکم خوارد. کوێخا حەوێزیش ئەڵێ وەڵڵا ڕاست ئەکەی، ئەوتە ڕێقنەکەی بە بەر کوڵانەکەوەیە.