پیرەژنێکی زۆر پەڕپووتی پیر هەبوو لەوانەبوو...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
946 بینین
پیرەژنێکی زۆر پەڕپووتی پیر هەبوو، لەوانە بوو لەبەر پیری تۆزێ ئەقڵەکەشی کەم ببوو، کوڕوکاڵ ئەکەوتنە شوێنی ئەیانوت: نەنە دەنگی ئەوەی خوارەوەت چۆنە؟ ئەویش دەستێکی ئەخستە سەر دەمی و ئەویتری ئەخستە سەر دوابڕاوەکەی و ئەیوت: تا ئەو بیەوێ ئەوەش ئەیەوێ.