عوسمان محەممەد ساڵح گێڕایەوە وتی تازە ئەم...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  736 بینین

عوسمان محەممەد ساڵح گێڕایەوە وتی:

تازە ئەم قسەیە داهاتبوو کە هەر شتێکی ناخۆش ڕووی بکردایەتە یەکێ پێیان ئەوت «گوێ مەدەرێ پێچی مێزەرێکە». واتە زوو بەسەر ئەچێ. پیاوێکی کوێری قسەقوت هەبوو لە سولەیمانی برایەکی لەسەر هەر شتێک بوو پانزە ساڵ ئەبووا لە بەندیخانە بووایە، خەڵک و خوا ئەچوونە لای براکەی دڵیان ئەدایەوە و ئەیانوت: «هیچ نییە پێجی مێزەرێکە ئیشەڵڵا زوو ڕزگارت ئەبێ». ئەوەنەیان ئەم قسەیە پێ وتبوو ئیتر چیقڵدانەی هەڵینەگرت، وتی کوڕە لە قەبری دایکی ئەو مەلایە ئەبەم کە بە پانزە ساڵ مێزەری ئەبەستێتەوە.