ژن و مێردێک لێک زیز ببوون وادیار بووە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  711 بینین

ژن و مێردێک لێک زیز بووبوون، وا دیاربوو ژنەکە لە مێردەکە زیز بووبوو، ئیتر لەبەر چی، ئەوە من نایزانم. ڕەنگبێ تۆ بیزانی. ئەمانە مناڵیان هەبوو، ڕۆژێک پیاوەکە دانووڵەی بۆ مناڵەکان کردبوو، بۆ دانابوون. پێی وتن: بخۆن دەی، با کێرتان ئەستوور ببێ. ژنەکەی لە قوشبنێکەوە گوێ لێ بوو، وتی ئەی دوژمنی لەشی خۆت، خۆت بۆ دوو دەنک ناخۆی؟ هەر ئەیکەی بە قوڕگی ئەوانا.