لە سەفەر بەلگەکەدا ڕەشبەگیر بوو زەفتیە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  577 بینین

لە سەفەر بەلگەکەدا ڕەشبگیر بوو، زەفتیە تووشی هەر کەس ببوایە ئەیگرت بەرگیان لەبەر ئەکرد و ئەیاننارد بۆ جەبهەی شەڕ. کابرایەکی شارەزوورییان گرتبوو ناردبوویان بۆ جەبهە، لە ڕێگادا خۆی دزیبووەوە، هەڵاتبوو گەڕابۆوە. پیان وت بۆ چی خۆت دزیوەتەوە هاتوویتەوە، ئەمە غەزایە چۆن پشتی تێ هەڵئەکەی؟ وتی برا شەڕی چی و غەزای چی، نە من ئەوان ئەناسم، نە ئەوانیش من ئەناسن، ئیتر ئەم دوژمنایەتییە لە کوێ کەوتۆتە بەینمان تا من بچم دەست بدەمە یەقەیان؟ شەڕیش بە کۆنەقین ئەکرێ، کۆنەقینیش نییە لە بەینمانا، کە واسە حوکومەت با هەر بۆ خۆی بچڕێ.