حاجی عەزیزی شەرعی خێزانەکەی لەگەڵیا ڕێ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  534 بینین

حاجی عەزیزی شەرعی، خێزانەکەی لەگەڵیا ڕێنەئەکەوت. هەر ڕۆژە نە ڕۆژێک ئەچووە لای قازی شکاتی لێ ئەکرد. قازیش ئەینارد بە شوێن حاجی عەزیزدا ئەیوت ئەمە چییە؟ حاجی عەزیزیش ئەیوت بڵێم چی قوربان، لە باتی کراسێک دوو کراسی بۆ ئەکەم، لە باتی کەوایەک دوو کەوای بۆ ئەکەم، خەڵکی ڕبەیەک برنج ئەنێرێتە ماڵەوە ،من دوو ڕبە ئەنێرمەوە، دراوسێ نیو هۆقە گۆشت ئەنێرێتەوە من هۆقەیەک ئەنێرمەوە، ئیتر چی ئەوێ؟ قازی وتی باشە کەسێک نییە ڕێکتان بخاتەوە تا هەموو ڕۆژێ بەردەرگای مەحکەمە نەگرن؟ ئەویش وتی قوربان جەنابی قازی ئەو کەسەی ڕێکی ئەخستینەوە مرد.