حەمەعەلی مەلا محەمەد گێڕایەوە وتی لە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  680 بینین

حەمەعەلی مەلا محەمەد گێڕایەوە وتی: لە مزگەوتەکەی «بێژوێ» دوو قەبر هەیە، ئەڵێن هی ئەسحابانە. ڕۆژێک کابرایەکی «باناڵێ»ی ئەچێتە بێژوێ و لە مزگەوتەکەدا لە گەڵ یەکێکی «بێژوێ» یی قسە ئەگێڕێتە یەک و دەست ئەکەن بە قسە و پلارگرتن لە یەک. «باناڵێ»ییەکە بە بێژوێیەکە ئەڵێ ئێوە هەر مەگەر خەریکی نووکە نووک کردن بن، بزانە قەت لە شەڕێکا توانیتان دەرکەون؟ بێژوێییەکەش دەست بۆ قەبرەکان ڕائەکێشێ و ئەڵێ: «ئێمە خەریکی نووکە نووکین؟ ئەی ئەو دوو شێرە کێیە لەوێ ڕایکێشاون و شەهیدی کردوون».